ئه‌و بابه‌ته له‌زمان یه‌کێک له زانایانی دینیی ئه‌فغانستان له دیالۆگی ئازادی خوێندکاریی له شاری مه‌زار شه‌ریفی ناوه‌ندی پارێزگای به‌لخ له‌باکووری ئه‌و وڵاته هاته‌ئاراوه.
مه‌وله‌وی غولام جه‌یلانی حه‌نیف وتی: ئیمام خومه‌ینی(ڕه) دواههینی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی وه‌ک ڕۆژی قودس، ڕاگه‌یاند هه‌تا کۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌کان هه‌رده‌م بێ‌دار بن و جیهانیان ئاگادار بن که له ئیسلامدا، وه‌حده‌ت بنه‌مای سه‌ره‌کییه‌و ورده ناکۆکییه‌کان، جودایی و که‌لێن ناخەنە نێوان ئۆممه‌تی ئیسلامی.
ئه‌و کارناسه دینییه‌ی ئه‌فغانستان، به‌ئاماژه به گرینگایه‌تی ڕۆژی قودس وتی: ڕۆژی قودس، ڕۆژی بێداری ئۆممه‌تی ئیسلامی و بوژاندنه‌وه‌ی بیروهزر وئهندێشهکانی ئۆممه‌تی ئیسلامییه.
حوجه‌تولئیسلام وه‌لموسلمین موسه‌وی، له زانایانی دینی دیکه‌ی پارێزگای بهلخیش وتی: رۆژی قودس، ڕۆژی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگی گه‌لی سته‌ملێکراوی فه‌له‌ستین و زوڵم و سته‌می زایۆنییه‌کان له‌دژ وڵاتانی ئیسلامییه.
ناوبراو وتی؛ ئه‌گه‌ر ئیمام خومه‌ینی(ڕه) ڕۆژی قودسی ڕانهگهیێندبا، ئه‌مڕۆ وڵاتێک به‌ناوی فه‌له‌ستین له‌ئارادا نه‌بوو